هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موحەمەد شیاع سودانی دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موحەمەد شیاع سودانی دەكات

مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موحەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كردو رایگەیاند، هاوڵاتیان چاوەڕوانی بەدەمەوەچوونی زیاترن و قۆناغەكەش دڵسۆزی و هاوكاری و لێبرانی زیاتری دەوێت.

مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێكی بەبۆنەی دەستبەكاربوونی حكومەتی نوێ بڵاوكردەوەو تیایدا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە موحەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران دەكات بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پێكهێنانی حكومەتی نوێ، هیوای سەركەوتنیشی بۆ خۆی و تیمە وەزاریەكەی خواست لەهەمبەر تەحدیاتەكان و چارەسەركردنی قەیرانەكان.

مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو راشیگەیاند: وڵات بەدۆخێكی دژواردا تێدەپەڕێت.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی ووت: هاوڵاتیان چاوەڕوانی بەدەمەوەچوونی زیاترن و قۆناغەكەش دڵسۆزی و هاوكاری و لێبرانی زیاتری دەوێت.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شەوی رابردوو ئەنجوومەنەكە كابینەی نوێی حكومەتی بە سەرۆكایەتی موحەمەد شیاع سودانی پەسەندكردو متمانەی بە (21) وەزیریش بەخشی.