مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کودستان بە هاورێیەتی وەفدێک کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی جێبەجێکردن و راوێژکاران لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی خوالێخۆش بوو مامۆستای مەرحوم عبدالطیف بابا حاجی کرد و هاوغەمی خۆی و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بە خێزان و بنەماڵەی خوالێخۆش بوو گەیاند.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە وتەیەکدا ئاماژەی بە رۆڵ و کاریگەری مامۆستا عبدالطیف بابا حاجی کرد لە ناو ریزەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و داواکاریش بوو لە پەروەردگار بە سۆز و میهری خۆی لە بەهەشتی نەبراوەدا لەگەڵ پێغەمبەران و پیاوچاکان کۆی بکاتەوە.