دوای نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەمە 18.1.2016 مامۆستا سەلاحەدین محەممەد، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەیاوەری وەفدێک کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو لە شاری سلێمانی بەشداری لە پرسەی مامۆستا محەمەد رازی کەسایەتی دیاری رابونی ئیسلامی و یەکێک لە سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کرد.
ئەمینداری گشتی هاوخەمی خۆی و سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانی گەیاندە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی .
داوایکرد کە خوای مهیرەبان بە رەحمی خۆی لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرین لەگەڵ پێغەمبەران و پیاوچاکاندا کۆی بکاتەوە.