هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

هاوپەیمانی نیشتیمانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

هاوپەیمانی نیشتیمانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتیمانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

بەبۆنەی بیست و هەشت هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامییەوە، پیرۆزبایی خۆمان و هاودیدان بە ئێوە ڕادەگەیەنین.
ئامانجە بناغییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی، هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە، كاركردن بووە بە ئاڕاستەی بونیادنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەرپێی خستنی سیستەمێكی سیاسی شەفاف و خزمەتگوزارو یەكسان بۆ وڵاتمان.
وێڕای پیرۆزبایی گەرم، هیوادارین پێكەوە بتوانین هەماهەنگ بین بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمداو بەشێكی دانەبڕاویین لەو قۆناغە هەستیارەی ئێستای عێراق و كوردستان كە داخوازییە بۆ تێكۆشانی جیدی، لەپێناو مافە ڕەواكانی خەڵك و پاراستنی كیان و قەوارەی هەرێم و دەستەبەركردنی ئاشتی و سەقامگیری زیاتر بۆ خەڵك و وڵاتمان..

ئەنجومەنی سیاسیی
هاوپەیمانی نیشتیمانی