هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سكرتێری پەرلەمان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

سكرتێری پەرلەمان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات
منی نبی قهوچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی (٢٨)ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

بەڕێز/ مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.

بە بۆنەی (٢٨)ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەرێزتان و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و لە رێگەی ئێوەشەوە بۆ سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

بەئومیدین ئەم یادە ببێتە مایەی زیاتر بەرەو پێشچوونی پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی و پتەوبوون و قوڵبوونەوەی زیاتری پێكەوەژیان و یەكتر قەبوڵكردن لە هەرێمی كوردستان و هەروەها هاندەرێكی بەهێز بێت بۆ تەبایی سیاسی و یەكڕیزی زیاتری نێوان حیزب و لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان.

هەمیشە سەركەوتوو و سەرفرازبن.

منی نبی قهوچی
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان
٦ی شوباتی ٢٠٢٢