هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات

سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات

د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی (٢٨) بیست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات.

دەقی پیرۆزباییەكە:


بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
بەبۆنەی (٢٨) بیست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامانی سەركردایەتی، تێكڕای ئەندامان و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكەین، هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم، ئومێدەوارم یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وەك حزبێكی ئاشتیخواز هەمیشە لەسەر ڕێچكە و ڕێبازی میانڕەوانەی خۆیدا بمێنێتەوە، بە ئاڕاستەی دروستكردنی ڕۆحی تەبایی و یەكڕیزیی زیاتری نێو ماڵی كورد و چاندنی گیانی برایەتی و پێكەوەیی نێوان سەرجەم نەتەوە و ئاینەكان.
هەر شاد وسەرفراز و سەركەوتووبن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان