ئه‌مرۆ 2017/1/2 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و راوێژكارانی باڵا و راوێژكارانی ئه‌مینداری گشتی و به‌رپرسی ده‌زگاكان و به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌نده‌كان و ناوه‌نده‌كانی سنوری شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
له‌وته‌یه‌كدا ئه‌مینداری گشتی سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد له هه‌وڵ و ماندووبوونیان له كاره‌كان و تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ئێستایی ناوخۆی یه‌كگرتوو و واقیعی ئێستای كوردستان و ناوچه‌كه و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتۆته‌وه و هیوای خواست كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خه‌می میلله‌ته‌كه‌یان هه‌ڵبگرن و ئه‌م ساڵی 2017 یان بۆ بكه‌ن به ساڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان و ئاوڕی جدیان لێبدرێته‌وه .
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی باسی له پرۆژه‌ی هاریكاری ئیسلامی كردوو و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ لایه‌نی ئیسلامی له ئاستی به‌ڵا به گرنگ وه‌سفكردوو و ئومێدی خواست ئه‌م برایه‌تی و پێكه‌وه‌ییه ببێته هه‌وێنی یه‌ك ریزی ناوماڵی ئیسلامیه‌كان و هه‌مووان له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كاربكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان .
له كۆتاییدا ئاماده‌بووان خۆشحاڵی خۆیان به‌م جۆره دیدارانه‌ی ئه‌مینداری گشتی و له نزیكه‌وه ئاگا‌داربوو‌نیان له ره‌وشی ناوخۆ و گۆرانكاری ناوچه‌كه له دیدی ئه‌مینداری گشتی به گرنگ زانی و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیان بۆ خواست .