هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسە نامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی (د. نوعمان سامەرائی) گەورە بانگخوازی عێراق دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسە نامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی (د. نوعمان سامەرائی) گەورە بانگخوازی عێراق دەكات

مامۆستا (سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی وەفاتی (دكتۆر نوعمان سامەرائی) گەورە بانگخوازی عێراق پرسە نامەیەك ئاڕاستە دەكات ئەمە دەقەكەیەتی ...

بسم الله الرحمن الرحیم

(( مِنَ الْمُۆْمِنِینَ ڕجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا الڵّهَ عَڵیْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضی نَحْبَهُ ۆ مِنْهُمْ مَنْ ێنْتَظرُ ۆمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا ))

بەدڵێكی ئارامگرەوە، ڕازی بەقەزاو قەدەری خوای میهرەبان، هەواڵی كۆچی دوایی گەورە بانگخوازو بیرمەندی ئیسلامی دكتۆر نوعمان عەبدولرەزاق سامەرائی – مان پێگەیشت..

لەكاتێكدا خۆمان و ڕۆڵەكانی بزاوتی ئیسلامی لە عێراق و جیهاندا پرسەبار دەكەین، داواكارین لە خوای پەروەردگار زانای كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات، و پاداشتی لەسەر ئەو هەوڵ و بەخشش و جیهادو كۆچی بداتەوە .. خوا بیخاتە ریزی شەهیدان و ساڵیحان، و بیكاتە هاوڕێی پێغەمبەران (وحسن أولئك رفیقا).

كۆچكردنی مامۆستا نوعمان زیانێكی گەورەیە، چونكە مەشخەڵێك بوو لە مەشخەڵانی بانگخوازی و زانست، و لوتكەیەك بوو لە هیمەت بەرزی و داهێنان و هزری سەركردەیی، و یەكەم سەرۆكی حزبی ئیسلامی عێراقی بوو لەساڵی (1960).

بەم بۆنە خەمناكەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو قوتابیان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، دەستی نزا بەرز دەكەینەوە، ئارامیان پێببەخشرێت، و كۆچكردوش لە رەزامەندی خوداو بەهەشتەكەیدا بێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

براتان

سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان