هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دۆخەكە مەترسیدارەو پێویستە بەرپرسان بێنەدەنگ

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دۆخەكە مەترسیدارەو پێویستە بەرپرسان بێنەدەنگ

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆو پەیمانگاكان لە هەرێمی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:" پرسی مافەكانی قوتابیان ڕەوایە و بەشێكە لە پرسەكانی گەنج، گرژی و ئاڵۆزییەكان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروست بووە، ئەبێتە تێكدانی ناوەندەكانی خوێندن".

ئەوەشی خستەڕوو:" مەترسیەكە لەوەدایە لەم كاتەدا ژینگەكە لەبارە بۆ وەرچەرخان بەرەو زەمینلەرزەیەكی سیاسی و تێكەڵ بوو بەهەستی پەنگخواردووی جەماوەر ،بۆیە هیوادارم دەسەڵات خێرا بچێ بەدەم داواكانیانەوە و چارەسەری بكات!".