هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

وەك رێزلێنان و دەستخۆشی، ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو لە دهۆك كۆبۆوە

وەك رێزلێنان و دەستخۆشی، ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو لە دهۆك كۆبۆوە
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئەم كۆبوونەوەیە وەك رێز لێنان و دەستخۆشی یە لەو ماندووبوون و هەوڵ و تێكۆشانەی كە برایان و خوشكانمان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای دهۆك بەدەست هات.
 
ئەمرۆ چوار شەممە 17/11/2021 شاندێكی باڵای یەكگرتوو سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە شاری دهۆك ئەنجامدا .
 
لە وتەیەكدا ئەمینداری گشتی ئاماژەی بەوەدا كە ئەم كۆبوونەوەیە وەك رێز لێنان و دەستخۆشی یە لەو ماندووبوون و هەوڵ و تێكۆشانەی كە برایان و خوشكانمان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای دهۆك بەدەست هات.
 
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە راپۆرتی ئەنجومەنەكان خوێندرایەوە و دەستخۆشی كرا لەو كارو چالاكیانەی كە ئەنجامیاندا بوو.
 
ئەنجومەنی جێبەجێكردن گفتوگۆی كرد لەسەر بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە، نیگەرانی خۆی دەربڕی لەسەر كۆچی بەكۆمەڵی خەڵكی كوردستان و ئەو سەرمایە مرۆییەی كە بەرەو دەرەوەی وڵات كۆچ دەكات و داوای كرد دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان بەزوویی خەمی ئەو كەیسە بخوات و هۆكارەكانی كۆچی گەنجان نەهێێڵێت و زەمینە سازی بكات بۆ گەڕانەوەی ئەو سەرمایە گرنگەی كۆمەڵگەی كوردستان كە داهاتووی بەگەنج و لاوانەوە بەستراوەتەوە .