هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كۆچی هاونیشتمانیان سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی وشکستی حوکمڕانی ٣٠ ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كۆچی هاونیشتمانیان سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی وشکستی حوکمڕانی ٣٠ ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە
بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەبارەت بەكۆچی گەنجان و لاوانی كوردستان، لەپێگەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند: کۆچی هاونیشتمانیانی ئەوسای ئیجە وئێستای بيلاروسيا رووداوگەلێکی سروشتی نین،بمانەوێ لەبەرپرسیاریەتی ڕاکەین ، بەڵکو سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی وشکستی حوکمڕانی ٣٠ ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە ، ئەمەنیشانەی بێزاری ویەئسە لەهەموو شتی ئەم نیشتمانە. بۆیە ئەبێ بۆ چارە بگەڕێین نەک پاساو تاشین!