هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی لە یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی دەكات

ئەمینداری گشتی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی لە یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی دەكات
بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پیرۆزبایی (بیست و حەوتەمین) ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان دەكات ڕایگەیاند: كۆشش و خەباتتان بەرز دەنرخێنین كە درێغیتان نەكردووە لە پێناو مافەرەواكانی ئافرەتان و پاراستنی شكۆی مرۆیی ژن..
 
ده‌قی پیرۆزبایه‌كه‌
 
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەرێزان مەكتەبی سكرتاریەتی یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
سڵاوی خواتان لەسەر بێت ...
بەبۆنەی هاتنەوەی (بیست و حەوتەمین) ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوە تێكۆشەرەكەتان.. جوانترین پیرۆزبایی پێشكەشی ئێوەی بەرێز و سەرجەم ئەندام و هەوادارانتان ئەكەم .
لەخودا داواكارم چالاكی و تێكۆشانتان بەردەوام بێ بۆ خزمەتی ئافرەتانی كوردستان و سەرجەم بزاڤی ژنانەی جیهان.
جێگەی ئاماژەیە كە كۆشش و خەباتتان دەنرخێنین كە درێغیتان نەكردووە لە پێناو مافەرەواكانی ئافرەتان و پاراستنی شكۆی مرۆیی ژن و رێگرتن لە هەر پێشێلكاری و ستەمێكی كۆمەڵایەتی كە لەژێر هەر پەردەیەك ئەنجام بدرێ ..
جارێكی تر یادەكەتان پیرۆزبێ و هەر سەركەوتووبن ..
براتان
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان