هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پێشوازی لە ئایدن مه‌عروف كرد

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پێشوازی لە ئایدن مه‌عروف كرد
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 25/10/2021 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی کرد له‌ به‌رێز (ئایدن مه‌عروف ) وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان .
له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، له‌ به‌شێكی تردا وه‌فدی میوان پیرۆزباییان كرد له‌سه‌ركه‌وتنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .