ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد.
دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 24/10/2021 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به یاوه‌ری ژماه‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و سه‌ركردایه‌تی، پێشوازی له به‌رێز شێخ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، له به‌شێكی تردا وه‌فدی میوان پیرۆزباییان كرد له‌سه‌ركه‌وتنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .
هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌ره و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.