ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، لەگەڵ كونسولی ئه‌ڵمانیا، تاوتوێی پرسی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی عێراق و رێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیان و به‌ره‌نجامه‌كانیان كرد.
پێش نیوه‌رۆی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 24/10/2021 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، پێشوازی له به‌رێز ( كلێمنس سێمتنه‌ر ) سه‌ركونسولی گشتی كۆماری ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر كرد، له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا پرسی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و رێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیان و به‌ره‌نجامه‌كانیان تاوتوێكرد.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو رۆڵی كۆماری ئه‌ڵمانیای له خزمه‌تكردن به هه‌رێمی كوردستان و هاوكاریه‌كانی له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی شه‌ری داعش به‌رزنرخاند.