هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: قوربانیكردن ئیرادەی بەخشینی سەروماڵە بەخەڵك بۆ ڕەزامەندی خودا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: قوربانیكردن ئیرادەی بەخشینی سەروماڵە بەخەڵك بۆ ڕەزامەندی خودا

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:" قوربان، واتە ئیرادەی بەخشینی سەروماڵ بەخەڵك بۆ رەزامەندی خودا، مرۆڤ بەوە تەقوای خودا دەست ئەخاو بەوەش لەخودا نزیك ئەبێتەوەو مەبەستەكەش هەرئەوەیە".

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە قوربانیكردن بووەتە مەراسیمێكی قەشەنگی عەقیدەتی و ئەخلاقی و عیبادەت ،لە ئیبراهیم ی پەیامبەر (سەلامی خودای لەسەر بێت) و كوڕو هاوسەرە سالارەكەیەوە هاتوە، بۆیە بەردەوام پیرۆزە.