هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەوڵ و كارەكانی یەكگرتووی خوشكان مایەی شانازییە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەوڵ و كارەكانی یەكگرتووی خوشكان مایەی شانازییە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت یەكگرتوی خوشكان دڵسۆزانە و لێ بڕاوانە لەسەرجەم قۆناغ و هەلومەرجەكاندا هاوشانی برایان خزمەتی بەرچاویان بە كۆمەڵگەی كوردی كردووە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 2/11/2016 مامۆستا سەڵاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەردانی سكرتاریەتی یەكگرتوی خوشكانی كرد لە شاری سلێمانی ، لەلایەن فاتمە عەلی سكرتێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی سكرتایەتەوە بە گەرمی پێشوازی لێكرا، لە وتەیەكدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین پاش پیرۆزبایی لەسە ركرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەكگرتووی خوشكان هەوڵ و ماندوبونەكانیانی لەسەرجەم بوارەكاندا بەگشتی و بواری ڕێكخراوەی و كۆمەڵایەتی بە تابیەت بە گرنگ وەسف كرد و جەختیشی كردەوە دڵسۆزانە و لێ بڕاوانە لەسەرجەم قۆناغ و هەلومەرجەكاندا هاوشانی برایان خزمەتی بەرچاویان بە كۆمەڵگەی كوردی كردووە.

لەلایەن خۆشیەوە سكرتێری یەكگرتووی خوشكان ، هاوكارییە بەردەوامەكانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی بۆ ڕێكخراوی ناوبراو بەرزنرخاند و ڕونیشی كردەوە ئومێد وهیوای گەورەیان بە هەوڵەكانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو هەیە بۆ گرنگیدانی زیاتر بە بارودۆخی ناوخۆی حزب و چارەسەركردنی كێشەكانیش لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستاندا.