هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی دەكات

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی و شاندێكی یاوەری كرد .

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 2-11-2016 لە شاری سلێمانی مامۆستا صلاح الدین محمد بها ْ الدین پێشوازی لە مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی نێوان لایەنە ئیسلامیەكان كرا.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تەئكیدی كردەوە كە لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ لێك نزیك كردنەوەی زیاتری نێوان لایەنە ئیسلامیەكان و یەكخستنی بیروهەڵوێستیان لە كایە سیاسیەكاندا.
ڕونیشی كردەوە وەك یەكگرتوو بەردەوام لە هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان سەرجەم لایەنە ئیسلامیەكانی هەرێمی كوردستان بوون لە ڕابردوو لە ئێستاشدا، پێشوازی لە هەر هەولێك دەكەن بۆ لێك نزیك كردنەوەی دیدوبۆچونی نێوان لایەنە ئیسلامیەكان و قۆناغی ئێستاش چ لە ڕوی نێوخۆی وچ لە ڕووی دەرەوە چاوەڕوانی هەنگاوی زیاتر دەكەین لەم بوارەدا وە ئومێدوهیوای زۆرێك لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.
لە لایەن خۆشیەوە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی هەوڵەكانی مامۆستا صلاح الدینی لە ڕابردوو لە ئێستاشدا بۆ لێك نزیك كردنەوەی نێوان لایەنە ئیسلامیەكان بە گرنگ وەسف كرد و ئامادەی هەموهاوكارییەكیش بوو، جەختیشی كردەوە وەك بزوتنەوەی ئیسلامی ئامادەن قۆناغ بە قۆناغ بۆلێك نزیك بونەوەی زیاتر لە نێوان سەرجەم لایەن و كەسایەتیە ئیسلامیەكاندا و پرۆژەیەكی هاریكاری نێوان لایەنە ئیسلامەیكان بۆ ئەو مەبەستە ئامادە كردووە.
شایانی باسە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی لە هەردولا ئامادەی دیدارەكە بوون.