پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ بەرواری 2016/10/31 مامۆستا صلاح الدین محمد، ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان سەردانى ناوەندى بانگەواز و زانایانى هەولێرى کردو لە لایەن م.سۆران احمد بەرپرسە ناوەندو کارگێڕانى ناوەند پێشوازى لێکرا .
لەسەردانەکەدا مامۆستا صلاح الدین پیرۆزیایى ناوەندى بانگەواز و زانایانى لێکردن کە یەکگرتوو لە دواى کۆنگرەوە بەم میکانیزمە تازەیە کارەکانى رێکخستووە و بانگەواز وەکو کارێکى گرنگ و بنەڕەتى لە چوارچێوەى ئەنجومەنى بانگەواز و زانایانەوە ئەنجام دەدات و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
لە لایەکى ترەوە جەختى کردەوە لەسەر پەروەردەکردنى تاکى صالح و رێنمایى کردنى خەڵک بۆ ئاکارە جوانەکان و پابەندبوون بە بنەماى بەیەکەوە ژیان و هاوکارى کردنى یەکتر و بەدەمەوەبوونى خەڵک.
داواشى کرد زانایان زیاتر کار لەسەر ساڕێژکردنى برینەکان بکەن و ببنە هەوێنى بڵاوکردنەوەى فیکرى وەسەتى و میانەڕەوى . بە هەموو لایەکیشەوە جەخت بکەینەوە لەسەر داواکردنى مافى هاوڵاتیان چاککردنى بژێوى ژیانیان .