هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو سەردانى مەڵبەندى چواردەى یەکگرتوو دەکات

ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو سەردانى مەڵبەندى چواردەى یەکگرتوو دەکات

مامۆستا سەڵاحەدین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان سەردانى مەڵبەندى چواردەى یەکگرتووى کرد و لەلایەن بەرپرس و ئەندامانى مەڵبەندەوە بەگەرمى پێشوازى لێکرا.

ئەمیندارى گشتى پیرۆزبایى لە بەرپرس و ستافى نوێى مەڵبەندى چواردەى یەکگرتوو کرد و لە وتەیەکیدا باسى لە گرنگى گیانى لێبوردەیى لاى کادیرى یەکگرتوو کرد چونکە کادیرى یەکگرتوو بۆ دوو ئامانج کاردەکات هەم بۆ دونیا و هەم بۆ قیامەت.

هاوکات ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو تیشکى خستە سەر بارودۆخى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە و ئەو قەیرانە داراییەى ڕووى لە هەرێمى کوردستان کردووە.