له میانه‌ی پێشوازیكردنی له شاری سلێمانی به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بها‌والدین له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌رێزان شێخ عومه‌ر به‌رزنجی باڵوێزی عێراق له ڤاتیكان و به‌كر ئه‌حمه‌د عزیز بالویزی عێراق له ئۆكرانیا رایگه‌یاند رۆل و كاریگه‌ری باڵوێزانی عێراق له ڤاتیكان و ئۆكرانیا له خزمه‌تكردن به دۆزی ره‌وای كورد جێگای ستایشه .
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و نوێنه‌ر و باڵوێزه‌كوردانه هه‌وڵه‌كانیان چربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان رۆڵی كاریگه‌ر و ئه‌رێنی ببینن له نوێنه‌رایه‌تی گه‌لانی عێراق و به‌تایبه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌زوترین كات.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه باڵویزانی عێراق له ئۆكرانیا و ڤاتیكان پیرۆزبایی شه‌شی دوو ساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوویان له ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كرد و رونیشیانكرده‌وه كه ئه‌وان له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و ولاتانه‌ی تێیدا بالوێزن رۆڵی زیاتر ببین بۆ خزمه‌تی دۆزه ره‌واكه‌ی گه‌له‌كه‌مان و بابه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.