له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ به‌شداری له كۆنفرانسی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان سه‌ردانی مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا ده‌كات.
بڕیاره كۆنفرانسه‌كه له 15 بۆ 18ی ئه‌م مانگه به‌رێوه بچێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كان وپێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و داواكاری و داخوازی كوردان له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان،هه‌روه‌ها له‌و كۆنفرانسه‌دا دید و ستراتیژیه‌تی ڕوسیاش قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به كورد.
له‌وباره‌وه خه‌لیل ئیبراهیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو كه به‌شداری كۆنفرانسه‌كه ده‌بێت به كوردیوی ڕاگه‌یاند:" ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به فه‌رمی داوه‌ت كراوین بۆ كۆنفرانسه‌كه و به‌شدارده‌بین و قسه‌ی خۆشمان ده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ودیدو ستراتیژیه‌ته‌ی كه خۆمان هه‌مانه و باس له‌به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یش ده‌كه‌ین ".
ئـ . كـ