هەواڵەکان

دامەزراوەی ڕاگەیاندن‌و هونەر پیرۆزبایی لە دەنگی یەكگرتوو رادیۆی هەڵەبجە دەكات

دامەزراوەی ڕاگەیاندن‌و هونەر پیرۆزبایی لە دەنگی یەكگرتوو رادیۆی هەڵەبجە دەكات

بۆ: دەنگی یەكگرتوو – رادیۆی هەڵەبجە

بابەت: پیرۆزبایی

دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی مەڵبەندی پێنج و بەرێوەبەر و ستافی ماندونەناسی (دەنگی یەكگرتوو – رادیۆی هەڵەبجە) و هەوادار و گوێگرانی دەكات و لە ساڵیادی دامەزراندنی ئەو دوانگە میدیاییە كاریگەرەدا دەستخۆشی لە بەرێوەبەرانی پێشوی ئەم رادیۆیە و هەموو ئەو كارمەند و میدیاكارە ماندونەناسە دەكەین كە توانیان لەگەڵ سەختی و ئاستەنگەكانی كاری میدیایدا خۆراگر بن و دەنگی یەكگرتوو – رادیۆی هەڵەبجەیان گەیاندە ئەم بەروارە.

ئێستە ئەو رادیۆیە میوانی زۆربەی خانەوەدا و كوچە و كۆڵانەكانی هەڵەبجەیە و رۆڵی خۆی لە هۆشیاركردنەوە و بڵاوكردنەوەی زانیاریی و سەقامگیری كۆمەڵایەتیدا دەبینێت. لە ساڵی نوێی تەمەنی ئەو بڵندگۆ میدیاییەدا ئومێد دەكەین بتوانن ئەو ئەركە میدیاییانە جێبەجێ بكەن كە لە میدیایەكی حیزبی چاوەروان دەكرێت، وەك: بڵاوكردنەوەی هۆشیاری سیاسی و ئاینیی و نزیكبونەوەی لە كێشە و گرفتەكانی خەڵك و خستنەروی چالاكی و تێروانینەكانی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە شێوەیەكی هاوسەنگ و پیشەییانە . جارێكی تر پیرۆزبایتان لێ دەكەین و سەرفراز بن.

بەرپرسی دامەزراوەی ڕاگەیاندن‌و هونەر

1/2/2017