هەواڵەکان

كەجەكە ویه‌كگرتوو دۆخی سیاسی كوردستان تاوتوێ دەكەن

كەجەكە ویه‌كگرتوو دۆخی سیاسی كوردستان تاوتوێ دەكەن

شاندێكی كۆماجڤاكێن كوردستان سەردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد، هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەسەر كۆمەڵێك پرسی گرنگی ناوچەكە
شاندێكی كۆماجڤاكێن كوردستان كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵ بەفرین ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كەجەكە و دكتۆر حوسێن بەرپرسی پەیوەندیەكان و هەڤاڵ مەروان سەردانی ئه‌نجومه‌نی جی به‌جیكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نووسینگه‌ی سلیمانیان كرد ، ئەمەو شاندی كەجەكە لەلایەن به‌ریزان م. نصرالدین به‌رپرسی ده‌زگای په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كگرتوو م. عوسمان كاروانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و م. عبدالخالق ماوه‌تی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی
مه‌لبه‌ندی یه‌كی یه‌كگرتوو پیشوازیان لیكرا
لە دیدارێكی دۆستانە بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو گفتوگۆیان لەبارەیەوەكرا
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەكان تا بتوانرێت بەیەكگرتوویی رووبەرووی كێشەكان ببینەوە ، شاندی كەجەكە سوپاسی هەڵوێستی نەتەوەیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد كە هەمیشە داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانی گەلی كوردن لە تەواوی پارچەكانی كوردستان